وێنە...ببینە كێ خەڵاتی نۆبڵی بردۆتەوە

پسپۆڕێكی ژاپۆنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری پزیشكی و فیسیۆلۆجیا دەباتەوە.

خەلاتی نۆبڵی پزیشكی ئەمساڵ دەبەخشێتە زانای ژاپۆنی یۆشینۆری ئۆسۆمی ئەمەش بەهۆی ئەو توێژینەوانەی لەسەر شێوازی خۆخۆری خانەكان ئەنجامیداوە و دەریخستووە خانەكانی جەستە لەكاتی پێویستدا هەندێك بەشی خۆیان لەناودەبەن و دواتر درووستیدەكەنەوە.

بەپێی توێژینەوەكانی ئۆسۆمی تەمەن 71 ساڵ، هەندێ جار گۆڕانكاری جینی لای خانە خۆخۆرەكان دەبێتە هۆی زیادبونی ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك.

یۆشینۆری ئۆسۆمی 107مین پسپۆڕە كە خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی دەباتەوە بڕی خەڵاتەكەی ئەمساڵیش كە پێدەبەخشرێت 932 هەزار دۆلاری ئەمریكی.




PM:02:08:05/10/2016