جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند" لەسەرەتاوە هەرێمی کوردستان داوای لە یەکە سەربازییە تورکیەکان کردبوو، بۆ رزگارکردنی مووسڵ، مەشق بە هێزە ناوخۆییەکانی ناوچەکە بکات، روون و ئاشکرایە داوای یارمەتی کردووە. ئەمە هیچ جێگەی مشتومڕ نییە .تورکیا رێگە نادات بەعشیقە بکرێتە جێگەی مشتومڕ".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند "عێراق ھی عێراقییەکانە. سووریا ھی سوورییەکانە. بەڵام نابێت نە تورکیا و نە عێراق وھیچ وڵاتێکی دیکە رێگە بە رێکخراوی تیرۆریستی بدەن، ھەوڵێک دژی پێکھاتەی نەتەوەیی و پێکھاتەی دیمۆگرافیی ئەو وڵاتە بدات".
کورتوڵموش گوتی: "تورکیا بۆ پاککردنەوەی عێراق لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگییەکە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق. تورکیا هەر لەسەرەتاوە رایگەیاندووە کە لە دژی مەترسییەکانی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەن لە مووسڵ".
ناوبراو رایگهیاند توركیا دژی ههوڵهكانی گۆڕینی پێكهاتهی نهتهوهیی و دیموگرافیی عێراق و سووریا-یه.
کورتوڵموش گوتی: "عێراق ھی عێراقییەکانە. سووریا ھی سوورییەکانە. بەڵام نابێت نە تورکیا و نە عێراق و ھیچ وڵاتێکی دیکە رێگە بە رێکخراوی تیرۆریستی بدەن، ھەوڵێک دژی پێکھاتەی نەتەوەیی و پێکھاتەی دیمۆگرافیی ئەو وڵاتە بدات".