لە پاڵاوتنی
هەڵبژاردەکانی ئاسیا بۆگەیشتن بە مۆندیالی ٢٠١٨ روسیا هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی
ژاپۆن ڕووبەڕووی ئەو هەڵبژاردەیە بووەوەو لە ئەنجامدا بە ٢-١ گۆڵێک یاریەکەی پێ دۆڕاند.
تایمی یەکەمی
یاریەکە ژاپۆن بە گۆڵێکی یاریزان" هاراکۆچی بە سودی ژاپۆنیەکان کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم و
لە خولەکی ٦٠ سەعد عەبدولئەمری ئەنجامەکەی بۆ شێرەکانی رافیدەین یەکسان کردەوە،
بەڵام لە خولەکی ٩٥ جارێکی تر ژاپۆنیەکان لە لایەن یاریزان"یاماگۆچیەوە
ئەنجامەکەیان بە سودی خۆیان گۆڕاو یاریەکەیان ٢-١ بردەوە.
بەم دۆڕانە عێراق
دوای ٣ یاری هیچ خاڵێکی نیەو ژاپۆنیش بە ٦ خاڵ لە پلەی دووەمی گروپی دووەم دێت.