پۆلیسی هاتوچۆش چوونە ریزی مامۆستایانەوەو بایکۆتیان دەستپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ کارمەندانی هاتوچۆش چوونە ریزی مامۆستایانەوەو لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستیان بە بایکۆتکردن کرد.

لەگەڵ بەردەوامبوونی ماۆستایان  وفەرمانبەرانی ناوچەکانی سەوزو شین لە دوامکردن، ئەمڕۆش کارمەندانی هاتوچۆی سلێمان چوونە ریزی ئەو توێژانەی دەوامیان بایکۆتکردووە.

کارمەندانی هاتوچۆ کە لە بەردەم فەرمانگەکەیاندا بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کاری هاولآتیان راناپەڕێنن تا سیستەمی پاشکەوتی مووچە هەڵنەوەشێتەوەو لەکاتی خۆیاندا مووچەکانیان پێ نەدرێت.


AM:10:06:16/10/2016