هێرشی پێشمەرگە بە ئاراستەی هەردوو شارۆچکەی بەعشیقەو تلکێف دەستی پێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٠/٢٠ هێرشی هێزی پێشمەرگە بۆ گوندەکانی نزیک بەعشیقەو تەلکێف لە سێ قۆڵەوە دەستیپێکرد.

ئەو هێرشە کە لەبەرەبەیانی ئەمڕٶ لە هەرسێ میحوەری تەلسقۆف و ناوەران و باشیک دەستی پێکرد، ئامانجی ئازادکردنی گوندەکانی عومەر سقافی و ناوەران و بەحزان و مەفرەق عەزاوی و دەراویش و فازیللیەو چەندان گوندی تر.

ئەم ناوچانەی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە کردوویەتی با ئامانج تا رزگاری بکات، ناوچەی کوردی شەبەک و مەسیحی نشینن و ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆڵکراو دانیشتوانەکەی چٶڵێ کرد.

هەر لەهەمان قٶل پێشمەرگە توانیویەتی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە.

پێش دەستپیکردنی هێرشی هێزی پێشمەرگە لەو سێ قۆڵەوە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە خەستی بۆردومان ناوچەکەیان کرد.


AM:09:17:20/10/2016