ڤیدیۆ...گرتە ڕۆمانسییەكەی لەمیس و موهەنەد گڕ دەكاتەوە

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی توركی توبا بویوكوستن و كیڤانج تاتلیتوگ پێكەوە لە درامایەكدا دەردەكەون.

توبا بویوكوستن و كیڤانج تاتلیتوگ پێكەوە بەشداری درامایەكی نوێ دەكەن كە بەم زووانە بەناوی بوێر و جوان (Cesur ve Güzel) پێشكەش دەكرێت و پێشبینی سەركەوتنێكی گەورەی لێدەكرێت.

دراماكە لەسەر شاشەی كەناڵی (star)ی توركی لەمانگی داهاتوودا نمایش دەكرێت، لەئێستاشدا تریلەری دراماكە بڵاوكراوەتەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی داگیر كردووە. 

لە تریلەری دراماكەدا لەمیس و موهەند لە گرتەیەكی ڕۆمانسیدا دەردەكەون، كاتێك موهەند هەوڵی ڕزگاركردنی لەمیش دەدات لەسەر ئەسپێك و باوەشی پێدا دەكات.

درامای بوێر و جوان بە یەكەم بەرهەمی ئەو دوو ئەستێرەیە دادەنرێت لەمساڵدا، هەروەها بە هاتنە دی خەونی هەوادارانیشیان دادەنرێت بەو پێیەی بە ئاواتی بینیان بوون پێكەوە لە درامایەكدا.




PM:02:21:20/10/2016