هەڕەشە لە عەبدوللەتیف سەلەفی دەكرێت

لە نوێترین پەیامیدا ئۆرڤان هاوسەری پێشوتری  " چاوان  " کە ئێستا   " چاوان " هاوسەری عەبدولەتیف سەلەفییە هەڕەشە دەکات کە ئەگەر عەبدوللەتیف سەلەفی واز لە مینبەرەکان نەهێنێت ئەوا هەموو شتێک ئاشکرا دەکات.

سنوری میدیا بڵاویكردەوە كە ئۆرڤان  ئەو گەنجەی کە پێشتر لە هاوسەرەکەی جیا بووەو پاشان هاوسەرەکەی لە لایەن عەبدوللەتیف سەلەدفییەوە مارە کرا ، لەپەیامەكەیدا هەڕەشەی کردووەو دەڵێت بەڵێنم داوە ئەگەر عەبدولەتیف لە سەر مینبەر واز نەهێنێت ئەوا زۆر نهێنی ئاشکرا دەکەم کە کەس نەیزانیوە .

ئۆرڤان دەشڵێت ئەوەی تا ئێستا نەزانراوە ئەیخاتە سەر بەڕە لە کاتێکدا ئەگەر عەبدولەتیف سەلەفی واز لە وتار دان نەهێڵێت .

لە ماوەی ڕابردوودا جیا بوونەوەی دوو هاوسەر بە ناوەکانی ئۆرڤاان و چاوان لە یەکتری و پاشان مارەکردنی چاوان لە لایەن عەبدولەتیف سەلەفی ڕابەری سەلەفییەکانەوە دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا .



PM:03:56:23/10/2016