بە گویرەی ڕێنماییەک کە پەیمانگای سی جی تی بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک
دەیەوێت لە ڕۆمانیا مافی مانەوە بەدەسبهێنێت و بچێتە ئەوروپا ئەوا پێویستە سه‌رتا خێزانه‌كه بڕى 28 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى بدات، دواتر
بۆ هه‌ركه‌سێك له خێزانه‌كه بڕى سێ هه‌زار دۆلار بخاته‌سه‌ر ئه‌و گوژمه‌ى كه به‌و
وڵاته‌ى داوه.
بە گوێرە ئەو ڕێنماییە " ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بیه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكات جا خاوه‌ن كۆمپانیا
بێت یان به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیا، مافى نیشته‌جێوونى هه‌یه".
لە خاڵێکی دیکەی ڕێنماییەکەدا هاتووە "
ماوه‌ى نیشته‌جێبوون سه‌ره‌تا یه‌ك ساڵ ده‌بێت و ساڵانه نوێده‌كرێته‌وه، پاشان
ده‌بێته به‌ده‌ستهێنانى ناسنامه‌ى كه‌سایه‌تى بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ"
پەیمانگاکە ڕێنمایی هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان و عێراق دەکات کە ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه، بوو به خاوه‌نى ناسنامه و
پاسپۆرتى رۆمانى ئه‌وا ده‌توانێت سه‌ردانى 128 وڵات له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا
و ئوسترالیا بكات به‌بێ ڤیزا.