پێگەی هەردوو کاندید هێلاری و ترامپ بەپێی نەخشەی ولایەتەکان

لەو هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ ١١/٨ لە ئەمەریکا لەنێوان ترامپ کاندیدی کۆماریەکان و، هێلاری کاندیدی دیموکراتەکان بەڕێوە دەچێت، کە بەیەکێک لە هەڵبژاردنە نامۆ و بەهێزەکانی ژیانی دیموکراسی ئەمەریکا هەژمار دەکرێت، نەخشەی دابەشبوونی هەردوو پارتەکە بەم شێوەیەیە.

هاوسەنگی هێز بەپێی ئەم نەخشەیە لەنێوان هەردولایەنی دیموکراتەکان و کۆماریەکان بەم شێوەیەیە: رەنگغ سوو لە نەخشەکەدا ئەو ولایەتانەن پاڵپشتی کۆماریەکان دەکەن، هەرچی سووری کاڵە مەیلداری کۆماریەکانن، بەڵام رەنگی شین ئەو ولایەتانەن پاڵپشتی دیموکراتەکان دەکەن، هەرچی شینی کاڵە مەیلداری دیموکراتەکان دەکەن، هەرچی رەنگی زەردە جێگای ململانێیەکی سەختی نێوان هەردوولایە.

کاندیدی براوە پێویستی بە ٢٧٠ "دەنگی هەڵبژاردن" هەیە، هەر ولایەتێک چەند دەنگێکی بە پێی زۆری ژمارەی دانیشتوانی ئەو ولایەتە بۆ هەژمار دەکرێت، ئەمەش شێوازی هەڵبژاردنە لە ئەمەریکا.  




PM:04:53:08/11/2016