دڵنیا کاموسی نهێنییەکی مانگی هەنگووینەکەی ئاشکرا کرد

دڵنیا کامووسی، ئەکتەر و پێشکەشکار لە کەناڵی کورد ماکس، ئاشکرایدەکات لە ماگی هەنگوینییەکەیدا لە ماڵەوە بووە و ئەو کەسێکی ڕۆمانسی نییە و خەریکی سەیرکردنی فیلمی ترسناک بووە

دڵنیا كامۆسی به‌ ماڵپەڕی خەڵکی وتووە"له‌ مانگی هه‌نگوینیداله‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ بوین و ته‌ماشای فیلمی ترسناكمان ده‌كرد، یه‌كێك له‌و فلمانه‌ش كه‌ له‌و كاته‌دا ته‌ماشامان كرد فیلمی Sawبووە."

دڵنیا کامووسی لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری بۆکان لەدایک بووە ماوەی دوو هەفتەیە بووەتە پێشکەشکار و ماوەی حەوت ساڵە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە ‌و له‌ ساڵی 2015 ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌.



PM:09:36:10/11/2016