بەیانی رۆژكی یەکلاییکەرەوەی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان دەبێت

لە کاتێکدا وەزیر و زۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان داوا دەکەن سبەی شممە ١١/١٢ مامۆستایان بایکۆتکردن بشکێنن، بەلآم مامۆستایانی ناڕزای جەخت لەسەر بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانیان دەکەنەوە.

حکومەت و وەزارەتی پەروەردەو حیزبە سیاسیەکانی یەکێتی و گۆڕان و لایەنە ئیسلامییەکان جەخت دەکەنەوەو داوا دەکەن سبەی ١١/١٢ مامۆستایان بایکۆتکردن بشکێنن و ئەمڕۆش لە ژمارەیەک مامۆستایانی ئاینی لە دەڤەری ناوچەکانی سەوز داوایان دەکرد مامۆستایان لە پێناو ئایندەی قوتابیاندا بایکۆتکردن بشکێنن، بەلآم مامۆستایانی ناڕازی ئامادەنین و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە حکومەت باکی بەخوێندن نییەو بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچووە.

ماوەی ٤٠ رۆژە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بایکۆتکردنی مامۆستایان بەردەوامەو ناچنەوە پۆلەکانی خوێندن، چەندجارێک حکومەت بڕیاری داوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، بەلآم بەڵێنەکانی نەبردۆتە سەر، لەدوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتیش ئەو پێشنیارە رەتکرایەوە ١٠٠ هەزار دینار بخرێتە سەر مووچەی مانگانەی مامۆستایان. 



PM:06:50:11/11/2016