لەئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوە رەقەدا تا ئێستا 32 گوند ئازاد كراوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایانكرد لە قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی رەقە تا ئێستا 32 گوند‌و 7 ناوچەی ستراتیجی ئازاد كراون.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ئەمرۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەنجامی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی رەقەیان راگەیاند‌و سەركەوتنەكانیان ئاشكرا كرد.

لە كۆنگرە رۆژنامەگەرییەدا هەروەها باس لەوە كرا كە هێزەكانی هاوپەیمان بە چەك هاوكارییان كردون‌و هاوكات لەگەڵ بۆردومانی بنكەكانی داعش لەلایەن فرۆكەی هاوپەیمانان، راوێژكارانیشیان هاوكاری هێزەكانی سوریای دیموكرات بوون.



PM:01:48:14/11/2016