وێنە...نازدار و هاوسەرەكەی بۆ یەكەمجار بەم شێوە ڕۆمانسییە دەركەوتن

خانمە هونەرمەندی ناسراو نازدار جزیری و هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕابینی هاوسەری بۆ یەكەمجار وێنەی خۆیان بەیەكەوە بڵاوكردەوە.

ڕۆژانی 13 و 14 و 15ی مانگی تشرینی دووەم بۆ نازدار و ڕابین زۆر تایبەت و لەو سێ ڕۆژدا یادی سێ بۆنەی جیاوازی تایبەت بەخۆیان دەكەنەوە، بەو بۆنەیەشەوە بۆ یەكەمجار وێنەیەكی تایبەتی خۆیان بڵاودەكەنەوە كە پێكەوە گرتویانە.

نازدار لە ڕۆژی 13ی مانگ بۆنەی یادی لەدایكبونی ڕابینی هاوسەریەوە وێنەیەكی بڵاودەكاتەوە و پیرۆزبایی ئەو یادەی لێدەكات و هیوا دەخوازێت هەمیشە سەركەوتوو بێت و هەموو ئاواتەكانی لە ژیاندا بەدی بێت.

ڕۆژی دواتر وێنەیەكی خۆی نازدار بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات 14 مانگ یادی هاوسەرگیرییانە و ڕۆژی 15 مانگیش یادی لەدایكبونی نازدارە، دوای چەند خولەكێكیش نازدار هەمان وێنە بە هەمان زانیاریییەوە بڵاودەكاتەوە.

لە وێنەكەدا ئەو دوو هاوسەرە هونەرمەندە بە شێوەیەكی ڕۆمانسی و دەست لەملانی یەك دەردەكەون، ئەمەش بە یەكەم وێنەی بڵاوكراوەیان دادەنرێت دوای ئەوەی چەند ساڵێك پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا.



PM:12:17:15/11/2016