یەکگرتوو بانگەوازەکەی بارزانی بە ئیجابی وەسف دەکات

دەربارەی ئەو راگەیاندنەی دوێنێ شەو بارزانی لەسەر پرسە ناوخۆیەکان بڵاویکردەوە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ئیجابی وەسفی دەکات.

لە راگەیاندنێکی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری یەکگرتوودا کە دەستەی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیە و ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، هاتووە" بە هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستی دەزانین و هیوادارین ببێتە سەرەتایەك بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی پێویست بۆ كێشە و ئاڵۆزیەكانی هەرێم و هەنگاوی كردارەكی بەدوا دابێت" .

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان 

ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامەكەی بەرێز كاك مەسعود بارزانی لە 20/11/2016 سەبارەت بە قەیرانە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان بە هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستی دەزانین و هیوادارین ببێتە سەرەتایەك بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی پێویست بۆ كێشە و ئاڵۆزیەكانی هەرێم و هەنگاوی كردارەكی بەدوا دابێت .


هەرلەم سۆنگەیەوە داواكارین لە هەموولایەك بەتایبەتی پێنج لایەنە سیاسیەكە هەرچی زووترە گفتوگۆكانی نێوانیان دەست پێ بكەنەوە بۆ گەیشتن بە میكانیزم و چارەسەری گونجاو بۆ بەرێككردنی قۆناغەكە و رزگاكردنی هاوڵاتیانی كوردستان لەم نەهامەتی و خراپی باری گوزەرانەی كە پێوەی دەناڵێنین.


ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 



PM:12:40:21/11/2016