موچەی سێ وەزارەت دابەشدەكرێت

لە هەفتەی داهاتوودا موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی دارایی و تەندروستی و پەروەردە دابەشدەكرێت .

سەرچاوەیەكی تایبەتی باڵا لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رادیۆی نەوای راگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا، موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی دارایی، پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە پێدەچێت لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا تەنها موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش بكرێت، لە هەفتەی داهاتوشدا ئەو سێ وەزارەتە موچەكانیان دابەش دەكرێت.

پێشتریش فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق بە رادیۆی نەوای وت "تائێستا لەلایەن حكومەتی عیراقەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ مامۆستایان هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە و تەنها دەنگۆیە و جارێ هیچ لە ئارادا نییە".



PM:03:44:21/11/2016