وێنەی دوو بکوژەکەی مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل

ئەو دوو كەسەی تۆمەتبارن بەكوشتنی د.وشیار ئیسماعیل سوننە مەزهەبن‌و خەڵكی شاری هەولێرن، لەبەرچاوی خەڵكیش چۆنێتی كوشتنی د.وشیار ئیسماعیلیان تۆماركردووە.

ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ رۆژی 27/11  دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە تۆمەتبارن بەكوشتنی د. هۆشیار ئیسماعیل ئیمام‌و خەتیبی مزگەوتی بندیان لەشاری هەولێر، سایتی دواڕۆژ لەزاری سەرچاوەیەكی ناو یەكگرتووی ئیسلامییەوە بڵاویكردۆتەوە، بكوژی سەرەكی ناوی (ش.س.خ ) خێزاندارە‌و قوتابییە لەزانكۆی فەرەنسی لوبنانی لەهەولێر، باوكیشی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی حاجی جوامێرە لەهەولێر، بكوژەكەی تریش ناوی (م.ع) دانیشتوی گەڕەكی سەركارێزی هەولێرە.

لای خۆیەوە دیار ئیسماعیل برای د.هۆشیار ئیسماعیل بەسایتەكەی راگەیاندوە، هەردوو بكوژەكە سوننە مەزهەبن‌و خەڵكی شاری هەولێرن، دانیان بەتاوانەكەیانداناوەو رۆژی یەكشەممەش 27-11 لەبەرچاوی خەڵكی مزگەوت چۆنێتی كوشتنی وشیار ئیسماعیلیان تۆماركردووە.

دیار ئیسماعیل وتوشیەتی، رۆژی دووشەممە 28/11 كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی خانەوادەی هۆشیار ئیسماعیل‌و نوێنەری یەكگرتوو لەئاسایشی هەولێر بەراوردی ڤیدیۆكان دەكەن لەگەڵ ئاڕاستەكردنی كۆمەڵێك پرسیار لەبكوژەكان لەبارەی هۆكاری كوشتنەكەیەوە.



PM:09:00:27/11/2016