فڕۆكەیەكی كۆڵۆمبی بە 81 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەک بە 81 سەرنشینەوە کە تیمی تۆپی پێی چاپیکۆینس-ی بەرازیلیش لەنێو سەرنشینەکانی بوون، لە کۆڵۆمبیا کەوتەخوارەوە.

بەپێی میدیاکانی کۆڵۆمبیا فڕۆکەکە بەهۆی کەمی سووتەمەنی کەوتووەتە خوارەوە، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەشدا چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی تەواوی قوربانیان هێشتا نەزانراوە.

تیمی تۆپی پێی چاپیکۆینس لە رێگابوو بۆ ئەوەی لە یاری کۆتایی کۆپا سودامێریکانا لە دژی یانەی ئەتڵەنتیکۆ ناسیۆنال-ی کۆڵۆمبی، رۆژی چوارشەممە کاژێر 18:45 خوولەک بەکاتی لۆکاڵی ناوچەکە یاری بکات.



AM:10:26:29/11/2016