لەبەر کەمی کارەباو سوتەمەنی خۆیشاندانێکی گەورە لە سەیدسادق بەڕێوە دەچێت

لە شارۆچکەی سەید سادق بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کەمی کارەبا و دابەشنەکردنی سوتەمەنیەوە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دەستی پێکرد.

خۆپیشاندەران لەناوبازاری قەزاكەوە بەو تنەوەی دروشمی دژی حکومەتەوە بەرەو بەردەمی قایمقامیەتی قەزاكە دەرۆن. 

خۆپیشاندەران رایدەگەیەن تا ئێستا ئەو بەرمیلە نەوتەیان وەرنەگرتوە كە بریارە دابەش بكریت بەسەریاندا و لە هەمان كاتیشدا كەمی كارەباش یەكێكی ترە لە گرفتەكانی قەزاكە ئەمەجگەلە نەبونی بەشیك لە خزمەتگوزاریەكانی تر.

خۆپیشاندانەکە سروشتێکی هێمانەنەی هەیەو بڕیارە خۆپیشاندەران پەیامێك بدەن بە قایمقامی قەزاكەو ئەویش داوكاریەكانیانی خۆپیشاندەران بۆسەرۆی خۆی بەرز بكاتەوە.



AM:11:12:30/11/2016