بەهۆی تەقینەوەی بتڵێک کلۆرەوە لە کارگەی غازی بازیان نزیکەی ١٠٠ کەس ژەهراوی بوون و چوار حاڵەتیان ناجێگیرە.
لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی بازیان عەلائەدین عەبدولقادر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی" کاتژمێر 8:30 ی بەیانیی ئەمڕۆ ١٢/٥ لەنێو ئاسنە کۆنەکانی کارگەی غازی بازیان، بوتڵێکی گاززی کلۆر تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 کەس ژەهراوی بوون و چواریان باری تەندروستیان نا جێگیرە.
بەرپرسەکەی پۆلیسی بازیان لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاماژەی بەوە کرد کە لەنێو ژەهراویبووەکاندا، ژمارەیەکی زۆری کەسانی بە ڕەگەز هیندی هەن.