چراخان ڕەفیق بە جوانییەکەی هەموان سەرسام دەکات

چراخان ڕەفیق، هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی هەفتەی ڕابردوو خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا ئەگەرچی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بڵاوکردنەوەی وێنەکانیشی بووەتە هۆی سەرسامی زۆر کەس بە جوانییەکەی.

ماڵپەڕی باس نیوز بڵاویکردەوە لە هەفتەی ڕابردوودا، چراخان ڕەفیق، وەک یەکەمین ژنە بازرگانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە. "ئەو ژنە بازرگانە توانیویەتی بەهۆی زیرەکییەکەیەوە، لەماوەیەکی دیاریکراودا سامانەکەی کۆبکاتەوە”.

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە " دیارییەکە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی (سەوسەن سەیدەوە) بە چراخان ڕەفیق دراوە و مەراسیمەکەش لە هۆتێل (ڕۆتانا)ی شاری هەولێر بەڕێوە چووە".




PM:08:00:05/12/2016