ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی رانیه‌و سنوری راپه‌رین ئه‌مرۆ 24 / 12 کۆبونەودو بڕیاریان دا درێژە بەبایکۆتکردن بدەن.
ئومێد عبدالرحمن ئەندامی دەستەی سەرپەرشتی مامۆستایانی ڕانیە بەسپی میدیای ڕاگەیاند" له كۆبۆنه وەی ئەمڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی رانیه‌و سنوری راپه‌رین بریارماندا بایكۆت به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێداچونه‌وه به سیسته‌می پاشكه‌وتی موچه‌ی مامۆستایان‌دا نه‌كات و سیسته‌می پاشكه‌وت هه‌ڵنه‌وه شێنێته‌وه ، هه‌وڵه‌كانمان چر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ جێ به‌جێكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 ی عێراق و په‌نابردن بۆ دادگای فیدرالی عێراق".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند" له‌م هه‌فته‌یه‌دا چالاكی سه‌رشه‌قام ئه‌نجام ئه‌ده‌ین و دواتر مامۆستایانی سه‌ربه‌رزی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان له‌كات و شوێنی ی چالاكیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ".
لە لایەکی ترەوە مامۆستایانی گەرمیانیش لە خۆپیشانداننێکدا بڕیاریان لەسەر بەردەوامبوونی بایکۆتکردن دووپاتکردەوە، مامۆستایان سلێمانیش لە رۆژانی داهاتوودا کۆدەبنەوەو دوا بڕیار خۆیان لە سەر ئەو پرسە دەدەن.
ئا: ئەمیر حەسەن