دەوام لە ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێندگاکانی ناو سەنتەری سلێمانی دەستیپێکردۆتەوەو دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەش ئەمڕۆ دەستی بەکارکردن کردەوە.
دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دوای ١٦ رۆژ وازهێنانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی وتی " لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردە کۆبوونەوەم کرد، ئەوان داوایان لێکردم لە پۆستەکەم بەردەوامبم، هەروەها باسی کێشەکانی مامۆستایان و پەروەردەم کردووە و هەندێک کاریش کراوە بۆ ئەوەی دۆخەکە باشتربێت و ٥٠ بەڕێوەبەرئ پەروەردەش بەڵێنیان داوە دەست بەدەوامکردن بکەنەوە".
پەیوەندی بە بواری پەروردەوە، بڕیاره ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی و نوێنه‌ری مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆببنه‌وه و دواهه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی داواكانی مامۆستایان و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن رابگه‌یه‌نن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان لە دەربەندیخان و چەمچەماڵ سازکرا، لە ناوچەی سنوری پەروەردەی شارەزووریش 28 به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای سێ مانگ له‌بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه كرد‌و جه‌ختیانكرده‌وه ناچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.