مامۆستایانی سلێمانی ئینشقاقیان تێکەوت
هەندێکیان بایکۆتیان شکاند

لیستی مامۆستایانی ھاوبەش لەیەکێتی مامۆستایان و ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان لەناو شارو دەرەوەی شاری  بایکۆتیان ھەڵپەسارد، بەلآم ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ناڕزای بەردەوامن لە بایکۆتکردن.

ئەمشەو ٢٨ی کانوونی یەکەم، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەنگەر فایەق جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان لەپشکی گۆڕان رایگەیاند"دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت حکومەت وەڵامی بایکۆتی مامۆستایان ناداتەوەو ھیچ گرنگییەک بەپڕۆسەی خوێندن نادات و ھەست بەبەرپرسیاری ناکات، بڕیارماندا لەڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمەوە بگەڕێینەوە ھۆڵەکانی خوێندن و شێوازی دیکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان بگرینەبەر".

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەگەڵ پاڕیزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و چەندان کەسایەتی ئەنجامدرا، مامۆستایانی نارزای رایانگەیاند" کە کۆبوونەوەکە شکستیخواردووەو نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک".




PM:09:12:28/12/2016