چەند بەڵگەیەک بڵاوکراونەتەوە کە ناوی ژمارەیەک ئەفسەری پێشمەرگەی تێدایە، ئەو ئەفسەرانە بە قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە داعشەوە تۆ مەتبار دەکرێن.
سایتی چاو‌دێر نیوز كه به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌ن ئیمتیازیه‌تی، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه هاوكاری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشیان كردووه.
بەپێی بەڵگەنامەکان ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌فسه‌رو پله باڵایانه‌ی پێشمەرگە کە ناویان هاتووە، په‌یوه‌ندی بازرگانی و قاچاخ چێتیان له‌گه‌ڵ چەکدارانی داعش له سنوری داقوق ئه‌نجامداوه‌و پەلەکانیان لە ئاستی موقەدەم و رائید و نەقیب و ئەفسەردایە. هەروەها یەکێک لە بەڵگەکان ئاماژە بۆ جۆری ئامێر‌و کەلوپەلانە کراوە کە لەگەڵ داعش بارگانی پێوە کراوە.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه فه‌رمانده‌كانی لیوای 9ی پێشمه‌رگه له راپۆرتێكدا كه ئاراسته‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میحوه‌ری داقوقی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردوه‌و ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌یان ئاشكراكردوه كه سه‌ربه فه‌وجی 2ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن و له سنوری میحوه‌ره‌كه هاوكاری داعشیان كردوه.
له راپۆرته‌كه‌ی لیوای 9ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌وه ئاشكراكراوه كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری گشتی سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌وه زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌شتووه له‌سه‌ر بوونی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی ته‌په‌ی دووسه‌ر كه له‌ژێر به‌رپرسیارێتی فه‌وجی 2ی لیوای 9دایه، دواتر هێزێكیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كردوه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆئه‌وه‌كراوه، پاش گه‌شتنی هێزه‌كه چه‌ند ئه‌فسه‌رو پله‌دارێكی پێشمه‌رگه له كاتێكدا سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستی ئۆتۆمبێل و سوته‌مه‌نی بوون به تیرۆرستانی داعش ئاشكرابوون و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه.
له‌ناو ئه‌و به‌ڵگانه‌دا لیستی ناوی كه‌سه‌كان و ئه‌و كه‌ل وپه‌ل و پێداویستیانه هاتووه كه په‌یوه‌ندیان به چالاكییه‌كه‌وه هه‌بووه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.