هەواڵێکی گرنگ لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا راگەیاندراوێکی گرنگ بڵاودەکاتەوە کە تایبەتە بە بەستنی گرێبەستێک لە گەڵ کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە هەرێم.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:

بانگەوازی بۆ تەندەر
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە پێی ڕێكەوتنامەی قەرز ژمارە (IQ-P10) قەرزێك لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ژاپونی (جایكا) وەرگرتووە بۆ پڕۆژەكانی نۆژنكردنەوەی كەرتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان وە بەنیازە بەشێكی ئەم قەرزە بە كاربێنیت بۆ جێ بەجێ كردنی پڕۆژەی ژمارە (6)/ بەشی (3) كە تایبەتە بە پڕۆژەی دابین كردنی خزمەتگوزراری پێویست بە ئیشپێكرن و پارێزگاری لە كەل وپەل و ئامێرو بینا وە بەڕێوەبەبردنی مەشق و ڕاهێنان .
هەر وەك ئاماژەی پێكراوە لە ڕێكەوتنامەی قەرزەكە، ڕێنماییەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی جایكا پەێڕەو دەكڕێت لە هەموو قۆناغەكان، ئەم بانگەوازە كراوەیە بۆ كۆمپانیاكانی شارەزا وە خاوەن ئەزموون لەم بووارەدا وە لە هەموو ولاتان.
وەزاِرەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لەم بانگەوازەدا بانگهیشتی تەندەری داخراو ڕادەگەیێنێت بۆ پڕۆژەی كە تایبەتە بە پڕۆژەی دابین كردنی خزمەتگوزراری پێویست بە ئیشپێكرن و پارێزگاری لە كەل وپەل و ئامێر و بینا وە بەڕێوەبەبردنی مەشق و ڕاهێنان (ناسراو بە كارەكان).

كۆمپانیاو بەڵێندەرانی شارەزا وخاوەن ئەزموون كە ئارازووی بەشداربوون لەم تەندەرە هەیانە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە ناوەرۆكی تەندەری تایبەت بەم پڕۆژەیە، دەتوانن پەیوەندی بكەن بە بەڕبَوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و جێ‌ بە جێ‌ كردنی پرۆژەكان لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان- پارێزگای هەولێر - كۆماری عیراقی فیدرال. ژمارەی مۆبایل +964-750-445-3825 ئیمێڵ [email protected]

كۆمپانیاكان كە ئارازووی بەشداربوونیان هەیە لەم پڕۆژەدا، دەتوانن تەندەری پڕۆژەكەیان بە دەستیان بكەوێت لە بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەكان لە وەزارەتی كارەبای هەڕێمی كوردستان – هەولێر – شەقامی 60 مەتری/ برایەتی بەرامبەر بە پێدانی بڕی (200) هەزار دیناری عیراقی كە بۆی ناگەرێتەوە.
ڕێنماییەكان تایبەت بە كارەكانی بچووك كە لە ژێر ستاندەری تەندەرەرەكانی ئاشانسی نێودەوڵەتی جایكا تایبەت رێكەوتنامەكانی قەرز (ODA) پەێڕەو دەكرێت لە مەرجەكانی گشتی ناو ئەم تەندەرەدا.
تەندەرەكان دەبێ‌ لە رێكەوتی 1/03/2017 لە یان پێش سەعات 10ی پێش نیوەڕۆ بگەڕێتەوە بۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەكان لە وەزارەتی كارەبای هەڕێمی كوردستان – هەولێر – شەقامی 60 مەتری- برایەتی ، هەروەها دەبێ‌ بارمەتەی یاسایی (تأمینات) بە بڕی ( 30,000000 ) سی ملیۆن دیناری عیراقی لەگەڵ بێت.
پڕۆسەی كردنەوە ئۆفەرەكان پاش وەرگرتنیان وە بە ئامەدەبوونی نوێَنەرانی كۆمپانیاكان كە دەخوازن بەشداربن لە ڕێكەوتی 01 / 03 /2017 كات ژمێر (11) ی پێش نیوەڕ بە كاتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەكان لەوەزارەتی كارەبای هەڕێمی كوردستان – هەولێر – شەقامی 60 مەتریـ برایەتی ئەنجام دەدڕێت.
كرێ‌ ی بڵاوكردنەوەی راگەیاندن دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایە كە پڕۆژەكەی بۆ دەگیرسێتەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر مەرجەكانی بەشداریكردن لەم تەندەرە تكایە سەردانی وێب سایتی وەزارەتمان بكەن.



AM:10:15:07/01/2017