ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا بریکاری وەزیری دارایی ڕاپۆرتێک پێشکەشدەکات و وادەی دابەشکردنی موچە لە دوای کۆبوونەوەکە بە فەرمی ڕادەگەیەنێت.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیرى كشتو‌كاڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وشەی ڕاگەیاندووە "به‌ڵێ ڕۆژى پێنجشه‌ممە كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌یه، ئێمه وه‌ك هه‌ر وه‌زیرێكى حكوومه‌ت ئاگادار كراوینه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا".
بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە "به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه‌كاله‌ت، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌خاته ڕوو، دواتر ڕاپۆرتى ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر نه‌وت و خه‌رجی كۆمپانیاكان به‌ڕاپۆرتێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاشكرا ده‌كات."
لەو کۆبوونەوەیەدا ڕابەر سدیق ئاشکرایدەکات کە هەفتەی ئایندەتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش وەک هەمیشە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ماوەی هەفتەیەکە کۆنەبووەتەوە.