حكومەت لەسەر موچە نەدراوەكانی فەرمانبەران بڕیارێك دەردەكات

بەپێی نوسراوێك وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەسەر رێكخستنی موچەی پاشەكەوتكراوەكانی ساڵی 2015 و 2016 گەنجینەكان ئاگادار دەكاتەوە.
 
لەو نوسراوەی وەزارەتی داراییدا كە ئیمزای رابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی بە وەكالەتی بەسەرەوەیە، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەرێمی ئاگاداركردۆتەوە كە موچەی شایستە خەرجكراوەكانی ساڵی 2015 و 2016 تۆماربكرێت بەشێوەیەك موچەی پاشەكەوتكراوەكانی مانگەكانی كانونی یەكەم تا تشرینی دووەم و مانگەكانی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی 2016 رێكبخرێن و ئامادە بكرێن لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2016.

هەروەها راشگەیەنراوە، موچەی شایستە نەدراوەكانی مانگەكانی 11 و 12 ی ساڵی 2016 جێگیر بكرێت و هەروەها قەیدی پێچەوانە بكرێت بە تەمویلی چوار مانگ لە نۆ تا 10ی ساڵی 2015 بۆ ساڵی 2016.



PM:03:12:19/01/2017