هۆڵەندا بڕیارێکی پێچەوانەی ترامپی دەرکرد

‌چەند کچێکی هۆڵەندی

حکومەتی هۆڵەندی ڕایگەیاند 10 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ سندوقی نێونەتەوەیی بۆ دابینکردنی خەرجی ڕێگەگرتن لە منداڵبوون، منداڵ لەباربردن و پەروەردەی سێکسی بۆ ژنان، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دۆناڵد ترامپ بڕیارێکی پێچەوانەی دەرکرد.

لیلیانا پلۆمین وەزیری بازرگانی بیانی و پێشخستنی هاوکاری، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە هەوڵدەدەن کە ئاستی هۆشیاری سێکسی ژنان بۆ ڕێگرن لە منداڵبوون بەرزبکەنەوە

ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە ترامپ فەرمانێکی واژوو کرد بۆ ڕاگرتنی هاوکاری دارایی ئەمەریکا بۆ ئەو گروپە نێونەتەوەییانەی کە پشتیوانی منداڵ لەباربردن دەکەن و تەنانەت ئەوانەش کە زانیاری لەسەر منداڵ لەباربردن دابین دەکەن.



AM:11:25:29/01/2017