پەرلەمانتارێک رێگا چارەی بۆ دابینکردنی نەوتی ماڵان دۆزیەوە

پەرلەمانتارێکی گۆڕان داوا لە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنەکەی دەکات" پاڵاوگەی بازیان ناچار ناکەن،کە یەک مانگ بەرهەمەکەی،بۆ سلێمانی تەرخان بکات".

لە نووسینێک کە بۆ سپی نێردراوە، د، شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" ماوەی رابوردو،میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە،کە پارێزگاری پێشوی سلێمانی ٣٠ ملێۆن لیتر نەوتی،لە بەغداوە دابین کردوە و ئەندامێکی پەرلەمانی فراکسێۆنی یەکێتیش هەمان بابەتی دوبارەکردەوە و گوایە هەوڵی زیادکردنی برەکەش دەدەن،بەڵام ئێستا دەڵێن: ڕۆژی ٢ تانکەر دێت یان نایەت!لە ڕۆژانەش هەواڵەکان دەڵێن،کە وەفدێک چوەتە ئێران،بۆ دابینکردنی سوتەمەنی،ئەمانە ئەرکی خۆیانە و حکومەت ئەرکێتی لایەنی کەمی ژیان دابین بکات،ئەگەر ئەمەی نەکرد،بەهانەی مانەوەی نییە!".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" ئەوەی پرسیارە؟ بۆ پاڵاوگەی بازیان ناچار ناکەن،کە بەرهەمی یەک مانگی،بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی تەرخان بکات،کە هەردو پالاوگەکەی بازیان و کەڵەک،دوای ٢٠٠٣ حکومەتی ناوەندی لەسەر بوچەی سەداحەڤدە دروستی کردون،ئێستا پاڵاوگەی کەڵەک،لەسەر کۆمپانیای کار تاپۆ کراوە و پاڵاوگەی بازیانیش،کەلە ئێستادا،توانای پاڵاوتنی ٣٠٠ سێسەدهەزار لیتری هەیە لە ڕۆژێکدا،کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەرێوەی دەبەن".

د. شێرکۆ ئەوەش ئاشکرا دەکات "پارێزگای سلێمانی پێویستی بە سەروملێۆنێک لیتر نەوتە،بەهەمو پێوانەیەک ئەرکی پارێزگار وئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە پاڵاوگەی بازیان ناچارکەن،لە ئێستادا و لەم وەرزی سەختی سەرمایەدا،بەرهەمەکەیان،لەبری بیدەنە حکومەت و ئەویش بیداتە بەنزینخانەکان و بەنرخی بازرگانی بیفرۆشنەوە،پێویستە بەنرخی پاڵپشتی کراو بیدەنە هاوڵاتیان،ئەوە کارێکی بەپەلە و چارەسەرێکی خێرایە،کە پێویستە بیکەن تا هەولەکانی تریان سەردەگرێت".



AM:08:56:30/01/2017