هاتوچۆ بۆ چوار کاتژمێر لەتەلەفریکی چیای کۆڕەک ڕاوەستا

هەرچەندە ئیدارەی کۆڕەکی گەشتیاری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کەهیچ کەموکوڕیەک لە تەلفریەکەکەدا لە ئارادا نییە، بەڵام بۆ ماوەی چوار کاتژمێر هاتوچۆ لەو تەلەفریکە راگیرا.

كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2/3 ەوە تا كاتژمێر 8ی شەوی هەمان رۆژ نزیكەی 800 كەس لەسەر چیای کۆڕەک بە هۆی راوەستانی تەلفریکی ئەو چیایەوە هاتوچۆ راگیراو بەدەیان هاوڵاتی لەترسی مانەوەیان لە چیاکە بەپێی هاتنە خوارێ، بەڵام ئیدارای کۆڕەکی گەشتیاری دەلێت" تەلەفریكەكەیان بەهیچ شێوەیەك نەوەستاوەو تەنها كێشەی ئەوە هەبووە كە بەهۆی ئیلتیزام نەكردنی گەشتیارانەوە لە شوێنەكە قەرەباڵغی زۆر ڕویداوەو نەتواندراوە پێشیان لێ بگیرێت بۆیە بۆ چەند كاتژمێرێك پرۆسەی گواستنەوەمان وەستاند" .
 
لەسەر ئەو كێشەیەی كە سەدان هاوڵاتی لەچیای كۆڕەكی گەشتیاری گیریان خواردووە حوسێن عەلی لە ئیدارەی كۆڕەكی گەشتیاری ڕایگەیاند " تەلەفریكەكەیان بەهیچ شێوەیەك نەوەستاوەو تەنها كێشەی ئەوە هەبووە كە بەهۆی ئیلتیزام نەكردنی گەشتیارانەوە لە شوێنەكە قەرەباڵغی زۆر ڕویداوەو نەتواندراوە پێشیان لێ بگیرێت بۆیە بۆ چەند كاتژمێرێك پرۆسەی گواستنەوەمان وەستاند" .
لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ میدیاکانی وتیشی " بەشێك لە گەشتیاران دەرگاو پەنجەرەیان شكاندوەو كێشەیان ناوەتەوە ، بەڵام بۆ جارانی داهاتوو رێو شوێنی پێویست دەگرینە بەر" .

ئەو بەرپرسە لە كۆڕەكی گەشتیاری وتیشی " هەر كابینەیەك توانای هەیە  640 كیلۆ هەڵبگرێت، بەڵام خەڵكەكە دەیانویست بە جارێك چەندین كەس سواری یەك كابینە ببن" .



PM:08:56:03/02/2017