بە وێنە.. بەرپرسێکی بالآی کورد لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەر دەکرێت

بریکاری وەزیری دارایی عێراق فازل نەبی لەسەر پشکی پارتی، دوو رۆژ لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەر دەکرێت و دواتر ئازاد دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكی بڵاوكراوەی ئێن ئار تی، لەماوەی دوو شەوی رابردوو لەوكاتەوەی لەشاری بەغدا گەڕاوەتەوە، (فازل نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لەفڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركراوە، بەلآم شەوی رابردوو تەلەفزیۆنی رووداو چاوپێکەوتنیکی لەگەڵدا سازکرد.

ئەمەو نەبی لەسەر پشكی پارتی پۆستی بریكاری وەزارەتی دارایی وەرگرتووە، شەوی پێنج شەممەی رابردووش گەڕاوەتەوە، بەڵام دەستگیركراوەو دوو رۆژ هێڵراوەتەوە.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە لەلایەن ئاسایشەوە بلآونەکراوەتەوە، لە کاتێکدا کە هەندێک دەنگوباس ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کە فازل نەبی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بە باشزانراوە کاندید بکرێت بۆ پۆستی وەزیری دارایی لە بری هۆشیار زێباری کە تا ئێستا پارتی رەتیدەکردەوە ئەو پۆستە کە کاندیدی هەبێت بۆ ئەو پۆستە. 



AM:09:59:05/02/2017