نرخی بەنزین بەرزبووەوە

لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی، نرخی بەنزین بەرزبووەوە.
پەیامنێری سپی ڕایگەیاند، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
وتیشی کە بەنزینی موحەسەن کە ماوەی چەند مانگێکە نرخەکەی بۆ لیترێک بە ٦٢٥ جێگیر بووە لە ئێستادا نرخەکەی بۆ ٦٥٠ دینار بەرزبووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر باس لەوە دەکرا کە نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانیی بەهۆی دروستبوونی کێبڕکێی زیاترەوە نرخەکەی دادەبەزێت.


PM:10:23:13/02/2017