پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات وڵات وێران بووەو هەموویان دۆڕاند‌و " نازانم بۆ یەکێتی لە دۆسیەی دادگای کۆرمۆرەو چەمچەماڵ نایەتە دەنگ".
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" وڵات ویران بوو، هه‌موویان دۆڕاند".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" مانگی حه‌وتی پارساڵ، نامه‌م بۆ زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کوردستان نارد، وتم: خه‌ریکه ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته به داناغاز ده‌دۆڕێندرێت تکایه چاره‌سه‌ری بکه‌ن. وتیان ده‌یبه‌ینه‌وه. کەچی هه‌فته‌ی پێشوو داناغاز ده‌عوایه‌کی له حکومه‌تی هه‌رێم بره‌ده‌وه که هه‌رێم داوای سێ ملیار دۆلاری کرد، حه‌قی پارێزه‌ران و راوێژکاران که چه‌ندین ملیۆن دۆلاره که‌وته ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم".
ناوبراو ئاشکرای دەکات "ئێستا دادگا، کار له له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی دیکه‌ی داناغاز ده‌کات له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم تۆماریکردووه ١٩ ملیار(١٩ هه‌زار ملیۆن دۆلار) ده‌کات. ئه‌م سکاڵانه‌ی داناغاز له‌سه‌ر کێڵگه‌کانی کۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵه".
عەلی حەمە ساڵح قەرزەکانی سەر حوکمەتی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێێت" داناغاز ئه‌م پارانه‌ی له حکومه‌ت برده‌وه‌ته‌وه یان حکومه‌ت قه‌رزاریه‌تی:
١- ٢ ملیار دۆلار دۆڕاندن له دادگا.
٢- ١٠٠ ملیۆن دۆلار دۆڕاندن له دادگا.
٣-٧١٣ ملیۆن دۆلار قه‌رزاری.
٤- ١٢٣ ملیۆن دۆلار پاره‌ی موستەحقات.
٥- ئێستا داناغاز دۆسییه‌یه‌کی دیکه‌ی پێشکه‌شی دادگا کردووه‌و داوای ١٩ ملیار دۆلار ده‌کات".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەڵێت" هه‌رچه‌نده ئه‌م دۆسیانه په‌یوه‌ندی به کێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و کۆرمۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌کێتی تاوه‌کو ئێستا نه قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو دۆڕاندنه و نه قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ڕێگرییه‌کانی پارتی له سنوری گه‌رمیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی. که‌ده‌تواندرا کێشه‌ی دارایی و کاره‌بای پێچاره‌سه‌ر بکرێت".