بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق کە کوردەو لەسەر پشکی پارتیە لە هەولێر لەسەر دۆسیەی "گەندەڵی " دەستبەسەرە.
ماڵپەڕی ووشەی نزیک پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه‌سێكی تری له شوێنی فازڵ نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دانا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته ناوبراو به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی، دوای هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گیراوه".
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه دەست ئەو ماڵپەڕە کەوتووە "له ڕێكه‌وتی 13/2/2017 واته ڕۆژی دووشه‌م، به ژماره 285 له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت ده‌رچووه و تێیدا فه‌رمانی وه‌زاری ژماره دووی ده‌ركردووه و ئه‌ویش دانانی كه‌سێكه له شوێنی فازڵ نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق".
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولجه‌لیل عیسا وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت دوێنێ سێشه‌م 14/2/2017 واژووی له‌سه‌ر فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه كردووه و تێیدا خاتوو "ته‌یف سامی محه‌مه‌د" به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی بودجه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردووه، ئه‌رك و كاره‌كانی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت وه‌ربگرێت.
ماڵپەڕەکەی پارتی ئاشکرای دەکات" فازڵ نه‌بی بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆسه چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره".
هەفتەی رابردوو چەند میدیایەک دەستگیرکردنی فازل نەبی لە بڵاوکردەوە، بەڵام کەناڵی رووداو شەوێک دوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سازکرد، ئەمە لەکاتێکدایە کە هۆشیار زییاری کۆتایی سالێ پار لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانەیان لێ سەندەوە.