وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند" لەبەرنامەیاندا نییە بەھیچ جۆرێک نرخی کارەبا لەسەر ھاوڵاتیان زیادبکەن، دەشڵێت".

ھۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکدا بە میدیاكانی یەكێتی ڕایگەیاندووە: "بەھیچ شێوەیەک لەدەسەڵاتی وەزارەتی کارەبادا نییە لەقەرزی کارەبا خۆشبێت، ئەو بڕیارە تەنھا لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە".

نابراو دەشڵیت "هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە لەم بارودۆخە سەختە داراییەدا ئەنجومەنی وەزیران لەبەرنامەیدا نییە نرخی کارەبا لەسەر ھاوڵاتیان زیادبکات".

سەبارەت بەقەرزی سەر ھاوبەشەکانی کارەباش، ئەوەی خستۆتەڕوو: لەئێستادا پۆلەکانی ھاوبەشانی کارەبا ٣١٠ ملیار دینار قەرزارن، کە پۆلی ماڵان لەھاوبەشانی کارەبا ١٧٤ ملیار دینارە، وەک ئاسانکارییەکیش بۆ ئەوانەی پارەیەکی زۆر قەرزارن، دەتوانن قەرزەکەیان بەچەند قیستێک بدەنەوە.




PM:05:38:19/02/2017