یەکگرتووی ئیسلامی نەخشە ڕێگایەکی بۆ چارەسەری دۆخی هەرێم بڵاوکردەوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نەخشە ڕێگایەکی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.

لەو نەخشە ڕێگایەدا کە ئەمڕۆ یەکگرتوو بڵاویکردەوە ئاماژە بەوەکراوە کە دەستپێشخەریەکەی بارزانی بۆ چارەسەری سەرەتایی باش بوو دەرگای کردەوە و حزبەکان پێشوازی باشیان لێکرد.

هەر لەو نەخشە ڕێگایەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە نابێت چاکسازی ئیداری و ئابوری بکرێتە جێگرەوەی پرسی سەربەخۆی و نابێت بە پاساوی سەربەخۆی پرۆسەی چاکسازی بوەستێنرێت.

یەکگرتووی ئیسلامی خاوەنی دە کورسی پەرلەمانی کوردستانە، چوارەم گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستانە لە ڕووی ڕێژەی هەودارەوە و حزبێکی بێچەکە و لە ساڵی ١٩٩٤دا خۆی ڕاگەیاندووە و تا ئێستا تەنها دوو کەس ئەمینداری گشتی ئەو حزبە بوون، کە لە ئێستاشدا هەر یەکەم ئەمینداری بووەتەوە ئەمینداری ئەو حزبە کە ئەویش سەڵاحەدین محەمەد بەهادینە کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٠ی هەڵەبجەیە.

دەقی نەخشەڕێگاکەی یەکگرتووی ئیسلامی.



PM:09:01:02/03/2017