نەخشە.."شەڕی پەکەکەو پارتی سەر خاڵی سنوری بارێ یە"
هەردوولا هێز کۆدەکەنەوە

رۆژێک بەسەر شەڕی نێوان یەبەشەی سەر بە پەکەکەو پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام تا ئێستا هەردوولا هێز لەناوچەکە کۆدەکەنەوەو، وردە وردە ئەو راستەیە ئاشکرا دەبێت کە شەڕی نێوان ئەو دوولایەنە لەسەر خاڵی سنوری "بارێ" یە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئامانجی چوونی ئەو هێزەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوا بە کۆمەکی پارتی بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی خاڵی سنوری باردێ یە کە ٥ کم  دەکەوێتە رۆژئاوای کۆمەڵگای خانە سۆروە".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پێشمەرگەکانی رۆژئاواو پارتی دەیانەوێت ئەو خاڵە سنوریە کۆنترۆڵ بکەن و پشتی ‌هێزەکانی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان بگرن، بەڵام یەبەشە کە سەر بەپەکەکەن ناهێڵن ئەو هێزانە بچنە ئەو خاڵە سنوریەو، لە کۆمەڵگای خانە سۆر بەریان لەهێزەکانی سەر بەپارتی گرت.

شەڕەکەی دوێنێ کە نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاند نزیکەی ٢٠ چەکداری هەردوولا کوژراون، ٧ یەپەگە و ئەودوای هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژئاواو پارتین و چوار پێشمەرگەی رۆژئاواش لە لایەن یەبەشەوە بەدیل گیراون، دوێنێ خولێکی گفتوگۆی نێوان هەردوولا دەستی پێکردو هیچ ئەنجامێکی نەبوو، بەڵام بڕیاریاندا ئەمرۆش جارێکی تر کۆببنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە مەیدانی شەڕەکە لە دوێنێوە پارتی هێزێکی زۆری پەلکێشی ئەو ناوچەیە کردووە، بەرامبەر ئەوانیش پەکەکە و یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستانەوە هێز دەهێنن بۆ ناوچەکە. 



PM:01:47:04/03/2017