مەکتەبی سیاسی پارتی بەیانی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی ٥ شەممە ٣/٩ لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بانگەوازەکەی ١١/٢٠/٢٠١٦ ی بارزانی، مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە کۆببێتەوە.

میدیاکانی پارتی ئاماژە  بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی بارزانی سەرۆکی ئەو حیزبە لە پیرمام سازدەکرێت.

لەلایەكی ترەوە هێمن هەورامی یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی كوردستان24 رای گەیاند، سبەی پێنج شەم كۆبوونەوەیەكی گرنگی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدەدرێت و لە دوو رۆژی داهاتووشدا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەنجامدەدرێت.

ئەم دوو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ لە هەرێمدا روویانداوە، لەوانە هاوبەشە حوکمەکەی پارتی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە تال لایەنە پێشمەرگەی حیزبەکەی ناردە سەر کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک، هەروەها شەڕی نێوان هێزی پێشمرگەی رۆژئاوای نزیک پارتی و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال رۆژی ٣/٣ دەستیپیکردو سێ کاتژمێری خایاند، هاوکات هەرێم خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردن.



PM:10:46:08/03/2017