نرخی بەنزین بەرزتر بووەوە

ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لە ماوەی ئەم هەفتەیەشدا چەند جارێک نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە.

پەیمانێری سپی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند "لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی نرخی لیترێک بەنزین بۆ ٦١٠ دینار بەرزبووەتەوە".

وتیشی "ئەمەش لە کاتێکدا دێت هەفتەی پێشوو نرخی لیترێک بەنزین ٥٧٥ دینار بوو، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بۆ ٥٩٠ دینار بەرزبووەتەوە".

ئاشکراشیکرد بە گوێرەی ئەو بەدواداچونانەی کردوییەتی خاوەن بەنزینخانەکان ڕایانگەیاندووە نرخی بەنزین لە سەرچاوەکەیەوە گران بووە و پێشبینیش دەکەن بەهۆی نەورۆزەوە زیاتر بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.



PM:07:01:13/03/2017