وەزارەتی دارایی بە فەرمی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند

بریکاری وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد ڕۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە ڕۆژی دووشەممە دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی کوردستان دەکرێت.

بریکارەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشیکردووە کە وەزارەتی پێشمەرگە وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.

بریکاری وەزارەتی دارایی هەروەها رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 9-4-2017 خشتەی مووچەی هەموو وەزارەت و دەستەکان رادەگەیێندرێت".

رابەر سدیق ، وتی  "لە رۆژی دووشەممەوە (10-4-2017) دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات و سەرەتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

پێشتریش سپی بڵاویکردەوە کە هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و پەروەردە و وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت و دواتریش تا 5/5 مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.



PM:12:01:08/04/2017