هێرۆ ئیبراهیم بەشداری کۆبوونەوەی ئەمرۆی بارزانی و پارتی ناکات

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و خاوەنی باڵی دەستڕۆیشتوی نێو یەکێتی، هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حیزبەکەی و بارزانی لە پیرمام ناکات. 

بەپێی زانیارییەکانی سپی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆش بۆ جارێکی تر بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات کە بە ئامادەبوونی بارزانی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا لە پیرمام سازدەکرێت.

کۆبوونەوەی رۆژی ١١ی نیسانیش کە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر سازکرا، ناوبراو بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد، بەپێی زانیارییەکانی سپی لەدوا ساتی چوونی وەفدەکەی یەکێتیدا بۆ هەولێر، هێرۆ ئیبراهیم بڕیاری داوە بەشداری نەکات. 

ئەمە لە کاتێکدا کۆبوونەوەی ئەمرۆ هەریەک ئاسۆ ئەڵمانی و رزگار عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نزیک هێرۆ ئیبراهیم بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد. 

بۆ زانیاری زیاتر هەواڵێکی پێشووتری سپی بخوێنەرەوە..


AM:11:20:23/04/2017