بەوێنە...كەژێ هاوتا بە منداڵی ببینە

خانمە هونەرمەندێكی كورد وێنەی منداڵی خۆی بڵاو دەكاتەوە و بە هۆنراوەیەك باس لە منداڵی خۆی دەكات.

كەژێ هاوتا، خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لە نوێترین پۆستیدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی منداڵی بڵاودەكاتەوە.

كەژێ لە گەڵ وێنەكەدا بە هۆنراوەیەك باس لە منداڵی خۆی دەكات و دەڵێت:
وەك بای دەشت چۆن لەگولزاری بەهارا هەندێ چل دەهەژێنێ
هەندێكیش تێك دەشكێنێ دیارە،، ژیان خۆی وا دروست بووە
بیرمە باوكم هەمیشە پێی دەگوتم
گەورە مەبە لە بۆ خەمان گەورە مەبە
ئێستا دەزانم چەند تامەزرۆی شەكەر بارینی مناڵیم
حەزدەكەم جارانی ئێستام لە جارانی جاران
پتەو ترو هێلێكی نەپساوەتر گرێ بدەم
بە ئەستونی ڕۆحی مناڵیمەوە
حەزم لێیە وەك حەزی تینوێك كە لەسەر چۆڕەی
قوڵی كانیەكدا تینویتی خۆی بشكێنێ
منیش ئاوا چەندان زەندۆڵ دەبڕم و
پام تا بازنەی قاچیش تێدەپەڕێ
لە نێو زەندۆڵ دا ڕۆدەچێت و
چركەیەكیش ماتڵ نەبم بۆ هەناسەیەكی مناڵیم
كەژێ هاوتا، كچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەدە، تەمەنی 17 ساڵە و تاقانەی 4 برایە، تەمەنی 4 ساڵان بووە كە بۆ یەكەمجار لەسەر تەختی شانۆ وەستاوە و گۆرانی گوتووە


PM:03:15:30/04/2017