بەهۆی سەرپێچیەوە ڕێستۆرانتێك داخرا

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایدەكات بەهۆی دووبارە بەكارهێنانەوەی ماددە خۆراكیەكان و سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكانەوە رێستۆرانتێكیان داخستوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد بە هۆكاری سەرپێچی كردنی لە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، خواردەمەنییەكی خێرایان داخستوە و لەو بارەیەوە سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتەكان لە قائیمقامییەت رایگەیاند "بڕی زیاتر لە  تۆنێك و دوسەد و پەنجا كیلۆ گۆشت و مریشك و دووسەد كیلۆ خەیارشۆر و چەند دەبە دۆشاو و كەچەپی ماوەبەسەرچوو كەشیاوی خواردن نین، دەستی بەسەردا گیراوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئەمڕۆ دادەخرێت و خاوەنی شوێنەكە رووبەرووی سزای یاسایی دەكرێتەوە".

هەرێم عەبدولرەحمان، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتەكان  ئەوەشی وتوە كە لیژنەكەیان سەردانی خواردەمەنی خێرای (كۆكۆ) كردووە، دەركەوتووە كە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڤێرتەرنەری نییە.

هەرێم عەبدولرەحمان ڕوونیكردەوە كە هەڵگرتنەوە و بەكارهێنانەوەی بڕێكی زۆر لە شاورمەی گۆشت و مریشك كە رۆژانە بۆجاری دووەم بەكاریهێناوەتەوە یەكێكی دیكەیە لە سەرپێچیەكانی.

لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین ڕیستۆرانت لە ناو شاری سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕینمایەكانی لیژنە تایبەتەكانی قایمقامیەت داخراون و سزای هەندێك لە خاوەنەكانیان دراوە و قائیمامییەتی سلێمانیش دەڵێت لیژنەكانیان بە هەمیشەیی چاودێری بازاڕ دەكەن.



PM:02:36:10/05/2017