بەوێنە.. ئاسڵ لە خوانێکی ڕۆمانسیدا ببینە

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی تورکیا "پێلین کاراهان" ناسراو بە ئاسڵ یەکەم وێنەی دوای منداڵبوونی بڵاودەبێتەوە لە خوانێک لەگەڵ هاوسەرەکەیدا

پێگەی "گێجە"ی تورکیا نوێترین وێنەی خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگ پێلین کاراهان بڵاودەکاتەوە پاش منداڵبوونەکەی، کە دوێنێ ئێوارە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەدری جۆنتای لە خوانێکی ڕۆمانسیدا گرتوویەتی.

وەک لە وێنەکەدا دیارە پێلین شێوەی گۆڕاوە و کێشی زیادی کردووە، هەوادارانیشی بەشێوازی جیاواز وەسفی دەکەن و داوای لێدەکەن ئاگاداری ڕێکی لەشولاری بێت.

پێلین لەدایکبووی ساڵی 1984، دەرچووی بەشی گەشتوگوزار و بەڕێوەبردنە، سەرەتای کاری هونەری و دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ چەند ڕێکلامێک.

ناوبراو دووجار هاوسەرگیری کردووە، ئێستاش هاوسەری بازرگانێکی تورکیایە بەناوی "بەدری جونتای"، مانگی مارسی 2017 دووەمین منداڵی بەناوی "ئەیوب" هێنایە دنیاوە.



PM:04:26:12/05/2017