پۆلیسی هەولێر 21 حاڵەتی دزی كردنی ڕاگەیاند

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماری چەند ڕوداوێكی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند كە لەو ماوەیەدا 21 حاڵەتی دزی كردن تۆمار كراون و بەو هۆیەوە 27 كەس دەستگیر كراوون.

 ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری چەند ڕوداوێكی دزیكردنی لە 31/1/2017 تاوەكو ئەمڕۆ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد لەو ماوەی ڕابردوودا 21 ڕوداوی دزی كردن تۆمار كراون و بە هۆیەشەوە 27 كەس دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەی پێویست لەگەڵیاندا كراوە و بەردەوامیشن لەلێكۆڵینەوەكانیان.

حاڵەتەكانی دزیكردن و تۆمەتباران:-

1/ دزی
تاوانبار (ز. ح. ح)، تەمەن (31)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی 41 بوتڵی غازو چەند جلیكان نەوت لە ناحیەی عەنكاوە، تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عێراقی.
2/ دزی
تاوانبار (ح. ع. ش)، تەمەن (32)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی بیست و دوو هەزاروو حەوت سەد دۆلاری ئەمەریكی و دوانزە ملیۆن دیناری عێراقی و سی و پێنج مسقاڵ زێر لە پیرمام، تاوانبار بەندە بە پێی ماددە 443 لە یاسای سزادانی عێراقی .

3/ دزی
تاوانبار (ا. ل. ع)، تەمەن (20)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزیكردن لە (11)‌ یانزە ئۆتۆمبێل لە جۆری پاس كۆستەر، كەل وپەلی دزراو بریتی بوون لە چوار ملیۆن دیناری عێراقی و دەمانچە لە گەڕەكی كوردستان، تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عێراقی.

4/ دزی
تاوانبار (م . ش. م)، تەمەن 28 ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (ئۆپل ڤیكترا) لە قەزای خەبات، تاوانبار بەندە بە پێی ماددە 446 لە یاسای سزادانی عێراقی

5/ دزی
تاوانبار (ا. ن. ص)، تەمەن (٢٧)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی بڕی دوو هەزارو چوار سەد دۆلاری ئەمەریكی و زێر و چوار تەلەفزیۆن له گوندی كانی قرژاڵە و تاوانبار بەندە بە پێی ماددە 443 لە یاسای سزادانی عیراقی

6/ دزی
تاوانبار (ھ. ی. ا)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی بڕی پێنج سەدوو پەنجا هەزارو بڕێك زێر لە قەزای خەبات، تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراقی

7/ دزی
تاوانبار (یـ. ق. ج)، تەمەن (24)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی چەند مۆبایلێك لە كۆمەلگایی بنەسڵاوە و تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراقی

8/ دزی
تاوانبار (م. ب. ع)، تەمەن (22)ساڵ، پیشە كاسب و ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی بڕی بیست هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە شاری زەیتوون و تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراقی

9/ دزی
تاوانبار (ا. س. ص)، تەمەن (26)ساڵ، پیشە كاسب و ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی كۆتری گرانبەها لەگەڵ (19) سەر ئاژەڵ (مەڕ)لە گەڕەكی (55 ماردین)، تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراقی

10/ دزی
تاوانبار (س. ع. ح)، تەمەن (22)ساڵ، پیشە كاسب و تاوانبار (ا. ا. م)، تەمەن (19)ساڵ، پیشە كاسب و ئەم دوو تاوانبارە لە سێ تاوانی دزی جیاواز هەڵسابوون بە دزینی (66) ئامێری مۆبایل و (3) ئایپاد و بڕێك پارەو چەك لە جۆری (كڵاشینكۆف) لە شارۆچكەی كۆڕێ و ئەم دوو تاوانبارە بەندن بە پێی ماددە (443) لە یاسای سزادانی عیراقی

11 / دزی
تاوانبار (ھ . م . ع)، تەمەن (25)ساڵ، پیشە كاسب و ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی (3) قاسە كە شەست هەزار دۆلاری ئەمەریكی تێدابوو لە شەقامی (40) مەتریو تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (443) لە یاسای سزادانی عیراقی

12/ دزی
تاوانبار (ش . ب . ع)، تەمەن (21١)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی چەندین ئۆتۆمبێل لە جۆری (پیكا‌ب هایلۆكس-توێتا ئەڤەلۆن-پیكا‌ب دێر) لە ناو چەند پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە دریم سیتی و تاوانبار بەندە بە پێی ماددە (443) لە یاسای سزادانی عیراقی.

13/ دزی
تاوانبار (ڕ. ح. ع)، تەمەن (20)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی (12) دوانزە ئۆتۆمبێل لە جۆری (ئۆپڵ ڤیكترا) لە چەند شوێنێكی جیا.

14/ دزی
تاوانبار (س. ح . ق)، تەمەن (27)ساڵ، پیشە كاسب و تاوانبار (ا . ا . ح)، تەمەن (24)ساڵ، پیشە كاسب و تاوانبار (ع. ح. ع)، تەمەن (22)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارانە هەڵساون بە دزینی (100مسقاڵ زێڕو60 وەرەقەو 3 ملیۆن ) و فڕاندنی جانتای ئافرەتان لە گەڕەكەكانی (92 و ئیسكان و هۆڵی زەرد)، ئەم تاوانبارانە بەندن بە پێی ماددە (٤٤٢) لە یاسای سزادانی عیراقی.

15/ دزی
تاوانبار (س. ع . ق)، تەمەن (22)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی سەرە مەزرا بەبڕی (6) وەرەقە و ئەم تاوانبارە بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراقی.

16/ دزی
تاوانبار (ق. م. م)، تەمەن (36)ساڵ، پیشە كاسب، تاوانبار (ف. ح. ح)، تەمەن (43)ساڵ، پیشە كاسب و ئەم تاوانبارانە هەڵساون بە دزینی (10 تەلەفزیۆن و مۆلیدە وایەر لە مەزرەعەكان)، ئەم تاوانبارانە بەندن بە پێی ماددە (443٣) لە یاسای سزادانی عیراقی.

17/ دزی
تاوانبار (م. ف. ا)، تەمەن (19)ساڵ، پیشە كاسب، تاوانبار (د. ب. ح)، تەمەن (20)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارانە هەڵساون بە دزینی (نۆ) ماتۆڕسكیل برێك پارە كە دوو ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار لە بازاڕی بنەسڵاوە و بازاڕی سێتاقان، ئەم تاوانبارانە بەندن بە پێی ماددە (447) لە یاسای سزادانی عێراقی.

18/ دزی
تاوانبار (ا. ن. ح)، تەمەن (37)ساڵ، پیشە كاسبە و ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە دزینی بڕی سەدوو پەنجا هەزار دۆلاری ئەمەریكی و ئۆتۆمبێلێك لە جۆری فۆڕد لە گوندی ئینگلیزی و ئەم تاوانبارە بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.

19/ تەقەكردن
تاوانبار (ی. ا. ی)، تەمەن (43)ساڵ، پیشە كاسب و ئەم تاوانبارە تەقەی هەوایی كردبوو لە كۆمەڵگەی بنەسڵاوە، تەقەكردن و دزیینی چەك و

20/ تاوانبار (ك. ع. ق)، تەمەن (29)ساڵ، پیشە كاسب و ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە دزینی چەك بە سەرخۆشی، دواتر تەقەی كردووە لە گوندی سێبەردان و ئەم تاوانبارە بەندە بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عێراقی.

21 / تەقەكردن
تاوانبار (گ. ص. م)، تەمەن (24)ساڵ، پیشە كاسب، تاوانبار (پ. ا. ع)، تەمەن (٢١)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم دوو تاوانبارە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی هەڵسابوون بە تەقەكردن لە بەردەم ڕێستورانتی تودەی لە گەڕەكی ئازادی .

كۆی گشتی تاوان = ٢١ تاوان
كۆی گشتی تاوانباران = ٢٧ تاوانبارچوار ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوانەی لەوەرزی گەرمادا بەنزین دەكەنە ئۆتۆمبێلەكانیان.

 







PM:12:24:13/05/2017