لە ڕێگەی بەرنامەیەکی هاککردنی پارەوە دە وڵاتی زلهێزی جیهان ڕووبەڕووی هێرشێکی
ئەلترۆنی بوونەوە کە ئەو بەرنامەیە ڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر بەشی ڕووبەڕووبونەوەی
ڤایرۆس لە ویندۆزدا.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداری دەدەن لەو هێرشە ڤایرۆسییە و
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیاش جەختی کردەوە کە ڕووبەڕووی هێرشبوونەتەوە.
هەروەها پۆلیسی ئەوروپا یۆرۆپوڵ ئەمڕۆ شەمە ڕایگەیاند کە بەهێزی ئەو هێرشە
ئەلکترۆنییە هاوشێوەی لە ڕابردوودا نییە و یەکەمجارە هێرشەکە بەو بەهێزییەوە
ئەنجامدراوە.
هەروەها یۆرۆپۆڵ داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ بەدواداچوونکردن لەو
هێرشە، کە ئایا سەرچاوەکەی کوێیە و زیانەکانی چەند بووە، هۆکاری ئەو دزەکردنەش لە
سیستەمەکاندا چییە.