بڕیارە موچه‌ی هێزەكانی پێشمه‌رگه زیاد بكرێت
دوای ئەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی په‌سه‌ندكرد، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئاشكرایدەكات بەپێی پڕۆژه‌كه موچه‌ی پێشمه‌رگه زیاد ده‌كات.
لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه ڕۆژی 14ی ئایاری 2017، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم په‌سه‌ندیكرد، هاوتاكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه به سه‌ربازانی سوپای عیراق، یان هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایش.
ئەو جێگرەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان وتیشی: موچه‌ی پێشمه‌رگه هاوتای هه‌ركام له‌و هێزانه بكرێت گرنگه، چونكه ئه‌و هێزانه موچه‌یان زۆر زیاتره له‌موچه‌ی ئێستای پێشمه‌رگه.
لیوا قاره‌مان كه‌مال بۆ میدیایەكی نزیك لە یەكێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و خاڵه‌ی تایبه‌ته به‌زیاكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه، گۆڕانكاری تێدا نه‌كراوه‌و وه‌ك خۆی په‌سه‌ندكراوه.
ناوبراو مه‌زه‌نده‌یكردوە دوو تا سێ ساڵ پێویستە بۆ جێبه‌جێكردنی كۆی پڕۆژه‌كه.
PM:04:41:15/05/2017