وەزارەتی بازرگانی لەسەر بەشەخۆراكی هاوڵاتیان بڕیارێكی دەركرد

نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبەر تایبەتمەندی مانگی ڕەمەزان بڕیاری دابەشكردنی هەر 4 مادە خۆراكییەكە، كە بریتین لە (برنج، شەكرد، ئارد، ڕۆن) دەركردووە

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانیدا هەر 4 مادە خۆراكییەكە هەیە و لە كاتی خۆیدا بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكرێن.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، پارێزگانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
جێی ئاماژەیە پێشتر حكومەتی عێراق چەند جۆرێك لە مادەی خۆراكی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرد، بەڵام دواتر ئەو مادانەی بۆ 4 مادەی سەرەكی كەم كردەوە.



PM:04:42:16/05/2017