لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری ئاگادارییه‌كی بەپەلە بڵاودەكاتەوە
لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری ئاگاداریه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەكات.
لە ڕاگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری، ئاگاداری كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی و ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی له‌لیستی یه‌كه‌می دواكه‌وتوان ناونوسكرابون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 18ی ئایاری 2017 تاوه‌كو یه‌كی حوزه‌یرانی 2017 سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنیان له‌سیسته‌می بایۆمه‌تریدا.
ئەمەی خوارە ناوی ئەو بنكانەیە كە دەتوانن سەردانی بكەن
سلێمانی: بانكی باخان
هه‌ڵه‌بجه: بانكی هه‌ڵه‌بجه
گه‌رمیان: بانكی كه‌لار
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: بانكی ڕانیه
هه‌ولێر: بانكی شیرین/ بانكی چۆڵی/ بانكی فیدراڵ
قه‌زای سۆران: بانكی ئازادی
دهۆك: بانكی مه‌تین/ بانكی ئامه‌د/ بانكی داسنیا
ئاكرێ: بانكی پیرس
زاخۆ: بانكی هیزل
لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری ئه‌وه‌شی ئاشكراده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و بنكانه‌ی ناوه‌كانیان ئاشكراكراوه ته‌نها ڕۆژانی شه‌ممه ده‌رگایان واڵایه بۆ تۆماركردنی موچه‌خۆران.
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا په‌یامێكیش ئاراسته‌ی ئه‌وكه‌سانه كراوه كه له‌لیستی یه‌كه‌می دواكه‌وتوندا تۆمارنه‌كراون، نابێت ئه‌وان سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماركردن بكه‌ن له‌بانكه‌كان تاوه‌كو ئاگاداریه‌كی تایبه‌تیش بۆ ئه‌وان ده‌رده‌چێت.
PM:02:35:17/05/2017