نرخی ئەمڕۆی دراوە بیانییەکان

بەیانی ئەمڕۆ ٢٢ ئایار لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی نزمی تۆمار کرد، هاوکات پاوەن بەبەرزی مایەوەو، نرخی لیرەش وەک رۆژانی پێشوو نزمە.  

خاوەن نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزار و ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزارو ٧٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٢٥٠ دینار.



AM:09:40:22/05/2017